هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی له‌ مسته‌فا كازمی ده‌كەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیامی جیادا پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی دەکەن کە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانە بە حکوومەتەکەی درا.

کوردپرێس:

میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا پیرۆزباییی له‌ مسته‌فا كازمی کرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق و هیوای ئه‌وه‌ی بۆ خواست له‌ ماوه‌ی حكومڕانیدا سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌سته‌به‌ر بكات و كار بكات.

هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی له‌ به‌رێز مسته‌فا كازمی ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق. هیواده‌خوازم كه‌ له‌ ماوه‌ی حكومڕانیدا سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌سته‌به‌ر بكات و كاربكات له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستور بۆ فه‌راهه‌م كردنی مافی هه‌مووان له‌ عێراق."

هەروەهاش ماڵپەڕی زەمەن پرێس بڵاوی کردۆتەوە کە لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی جێگری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش وێڕای پیرۆزبایی کردن لە مستەفا کازمی ئامادەییی حکوومەتی هەرێمیشی ڕاگەیاندووە بۆ هاوکاری کردنی هەولێر و بەغدا لەپێناو چارەسەر کردنی کێشەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168652

Your Comment

You are replying to: .
captcha