سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: باوەڕمان بە ئاخاوتن و ئازادی دەربڕینی پەڕلەمانتار هەیە بۆیە بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمانم كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یێكدا هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی له‌ دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار راده‌گه‌یه‌نێت و دەڵێت باوەڕمان بە ئاخاوتن و ئازادی دەربڕینی پەڕلەمانتار هەیە بۆیە واژۆی بەرنامەی كاری ئەو دانیشتنی پەڕلەمانی نەكردووە.

کوردپرێس:

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕونكردنەوەیێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە هۆكاری سەرۆكایەتی نەكردنی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەمەی پەڕلەمانی كوردستان کە تایبەت بوو بە وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە چوار پەرلەمانتار و ڕایگەیاندووە، لەپێناوی پاراستنی یەك ڕیزیی نێوان لایەنەكاندا سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانم نەكردووە.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كەیدا ده‌ڵێت: "له‌ روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان له‌ پره‌نسیپی سازان و پاراستنی یه‌كڕیزی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕبونمان به‌ ئازادی ئاخاوتن و را ده‌ربڕینی په‌رله‌مانتار كه‌ پاڵپشت به‌و بنه‌مایانه‌ به‌رنامه‌ی كارمان واژۆ نه‌كردووه‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه‌: "له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ بڕیارماندا كه‌ سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی 4ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌م رۆژی 7ی 5ی 2020 نه‌كه‌ین كه‌ تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێز".

ڕێواز فایەق ڕاشیگەیاندووە، باوەڕمان بە ئاخاوتن و ئازادی دەربڕینی پەڕلەمانتار هەیە و بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان واژۆی بەرنامەی كاری ئەمڕۆی دانیشتنی پەڕلەمانم نەكردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168650

Your Comment

You are replying to: .
captcha