کوردپرێس:
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 7-5-2020 پەرلەمانی كوردستان دەنگی بە هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دا.
لە دانیشتنی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر چوار پەرلەمانتاری كوردستان، تەنها سۆران عومەر 57 دەنگی لەسەر درا و پارێزبەندیی پەرلەمانی لێسەندرایەوە.
هەر لە دانیشتنەكەدا، عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان تەنها چوار پەرلەمانتار بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی بە بەڵێ دەنگیان دا، هەروەها چوار پەرلەمانتار دەنگیان لە دژی شیرین ئەمین ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان دا، بەڵام ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سێ دەنگ لە دژی درا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment