بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵێسه جهبار فهرمان ئهندامی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق له نووسینێكدا باسی لهوهكردووه: "ھەرکات مرۆڤ لە رووی ئابووریەوە سەربەخۆ بوو دەتوانێت ساحێبی بریار و ئایندەی خۆی بێت، بەڵام سەربەخۆیی ئابووری نەتەوەیێک نابێت لەسەر ئەساسی برسی کردنی میلەت بێت".
بڵێسە جەبار دهشڵێت: میللەتێک کە برسی بوو، ھەوڵی سەرەکی دابین کردنی نان دەبێت و لە ھیچ روویێکەوە پێش ناکەوێت و ئیبداعی نابێت، میلەتێک کە خەمی نانی بەیانی بێت، بیری لای پێشکەوتن و سقافە و شانۆ و خوێندنەوە و نووسین و مۆسیقا و شێعر نابێت.
بڵێسه جهبار فهرمان نوسوویهتی: "میللەتێکی برسی توورەیە و داوای مافی سەرەکی خۆی دەکات کە دابین کردنی بژێویە، من وەکوو خۆم لەگەل ئەوەم کە مووچەی فەرمانبەران بکرێت بە ئەلەکترۆنی و لە رێگای بانکەوە راستەوخۆ لە بغدادەوە بخرێتە سەر حیسابی بانکی فەرمانبەران ھەروەک چۆن لەلایەن حکوومەتی بهغدادوە داوا دەکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment