کوردپرێس:
ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ وتوویەتی واشەنتۆن لە بەر شەڕی داعش و یارمەتیدانی هێزی کوردی سووریا لەو وڵاتەدا بوونی سەربازیی هەیە و بەڕای چاودێرانی سیاسی ئەوە ستراتێژییێکی لاوازی واشەنتۆنە لە بەرانبەر ئەو ڕووداوانەی ڕوو دەدەن.
ڕیچارد پاترسۆن نووسەر و چاودێری سیاسی لە بارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا و پشتگیری کردنی لە شەڕڤانانی کوردی ئەو وڵاتە لە شەڕی دژ بە داعشدا وتوویەتی ئەمریکا لەو بارەیەوە ستراتێژییەتی ئاشکرا و شەفافی نییە.
ناوبراو لە وتارێکی خۆیدا کە گۆڤاری بۆستۆن گلووپ بڵاوی کردۆتەوە زیادی کردووە: ئەو لاوازییەی ئەمریکا وای کردووە وڵاتانی ڕکابەری ئەمریکا و بەتایبەت ڕووسیا واشەنتۆن ناچار بکەن سووریا چۆڵ بکات.
ناوبراو درێژەی پێداوە: لە ئەنجامدا ئەمریکا ناچار دەبێت دەست لە کورد بەر بدات و سووریا چۆڵ بکات و ئەوەش بژاردە نییە بەڵکوو ناچارییە و بەو بڕیارەی ئەمریکاش کورد لە بەرانبەر تورکیا و دەوڵەتی مەرکەزییەوە دەکەوێتە مەترسییەوە.
Your Comment