کوردپرێس: فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیێنێت: "داوا دەکەین بڕگەی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران لە دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممە لە بەرنامەی کاردا لاببرێت".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "فراکسیۆنەکەمان بە هەموو شێوەیێک ئەو بڕگەیە ڕەت دەکاتەوەو دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانن، چوونکە تاکە چەکی پەرلەمانتار قسەکردن و دەربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆیەتی بۆ داکۆکی کردن لە مافی هاوڵاتیان و هەڵماڵینی گەندەڵی، نابێت لە ژێر هیچ پاساوێکدا ئەو مافە لە پەرلەمانتار بسەندرێتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی کۆ بێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment