گۆڕان: لەگەڵ هەڵگرتنى پارێزبەندى پەرلەمانتاراندا نین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ بەهیچ شێوەیێک لەگەڵ هەڵگرتنى پارێزبەندى پەرلەمانتاراندا نین و بەشێک نابین لەم پڕۆسەیە.

کوردپرێس: فراکسیۆنى گۆڕان لە نووسراوێکدا کە ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستانى کردووە، دەڵێت: ئێمە بەهیچ شێوەیێک لەگەڵ هەڵگرتنى پارێزبەندى پەرلەمانتاراندا نین و بەشێک نابین لەو پڕۆسەیە داواش دەکەن، بڕگەى هەڵگرتنى پارێزبەندى لە پەرلەمانتاران لە دانیشتنى رۆژى 7/5/2020 هەڵبگیرێت.

لە نووسراوەکەدا فراکسیۆنى گۆڕان دەشڵێت: لامان گرنگە لەبرى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتاران ئەو داواکارییانەمان لە زوترین کاتدا بخرێتە بەرنامەى کارەوە کە تایبەتە بە گفتوگۆ لەسەر دۆسێى مووچە و داهاتى نەوت و گەندەڵى خاڵە سنوورییەکان و کردوومانە و بەرپرسانى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەى دانیشتنى پەرلەمان بن.

ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە دانیشتنى رۆژى 7/5/2020 پرسى سەندنەوەى پارێزبەندى لە چەند پەرلەمانتارێک بخرێتە بەرنامەى کارى پەرلەمانەوە و فراکسیۆنى گۆڕانیش وەک یەکەم فراکسیۆنى پەرلەمان هەڵوێستى خۆى راگەیاند و دژى سەندنەوەى پارێزبەندییە لە پەرلەمانتاران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168630

Your Comment

You are replying to: .
captcha