کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 17ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 47 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1657 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 126 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 380 حاڵەت
سنە 468 حاڵەت
بانە 179 حاڵەت
قوروە 128 حاڵەت
دیواندەرە 113 حاڵەت
مەریوان 99 حاڵەت
بیجاڕ 101 حاڵەت
دێولان 82 حاڵەت
کامێران 83 حاڵەت
سەوڵاوا 24 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment