کوردپرێس:
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە 06-05-2020 بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت، مووشەکەکان لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە کە شایانی باسکردن بێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، هێزە ئەمنییەکان سەکۆی هەڵدانی ئەو مووشەکانیان لە ناوچەی بەکرییە لە رۆژئاوای شاری بەغدا دۆزیوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment