سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون.

کوردپرێس:

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە 06-05-2020 بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت، مووشەکەکان لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە کە شایانی باسکردن بێت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، هێزە ئەمنییەکان سەکۆی هەڵدانی ئەو مووشەکانیان لە ناوچەی بەکرییە لە رۆژئاوای شاری بەغدا دۆزیوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168624

Your Comment

You are replying to: .
captcha