51 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کرا

بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی سێشەمە 16ی گوڵانی 1399 کۆی 1610 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە و هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 51 حاڵەتی تووشبوون زیادی کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 16ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 51 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1610 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 125 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 373 حاڵەت

سنە 448 حاڵەت

بانە 174 حاڵەت

قوروە 127 حاڵەت

دێولان 82 حاڵەت

مەریوان 97 حاڵەت

بیجاڕ 99 حاڵەت

دیواندەرە 105 حاڵەت

کامێران 82 حاڵەت

سەوڵاوا 23 حاڵەت

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168615

Your Comment

You are replying to: .
captcha