حکوومەتی هەرێم: وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران لە ڕووی یاسایییەوە ڕێگەپێدراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لەسۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵ راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران لە ڕووی یاسایییەوە ڕێگەپێدراوە.

کوردپرێس:

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: " بۆ ئاگاداری هەموو لایێک بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانی لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراوە و بە واتای لێسەندنەوەی ئەندامێتی پەرلەمانی نییە ، بەڵکو پرۆسەیەکی یاسایی و مەدەنییە و هەر کاتێک پەرلەمانتار یاسا پێشێل بکات، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ماددە ( 24 ) پارێزبەندیی لە سەر هەڵدەگیرێت تاکو دداگا بتوانێت لە رووی یاساییەوە رێکار و رێچکەی خۆی بگرێتەبەر و کەسی پێشێلکار ڕووبەرووی یاسا بکرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە چەندین تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمای ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، سەرۆکی داواکاری گشتی داوای کردووە کە پەرلەمانتاری ناوبراو بەڵگەی پێویست لە بارەی تۆمەتەکانی، رادەستی لیژنەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات و راستی تۆمەتەکانی بسەلمێنێ، ئەگینا تۆمەتەکانی دەچنە خانەی بوختان و ناوزڕاندن و سەرەنجام رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە .

هەروها ئاماژە بەوەدراوە،" بەڵام دوای چەندین جار ئاگادار کردنەوە، ناوبراو هیچ بەڵگەیێکی لەسەر تۆمەتەکانی پێشکەش نەکردووە و خۆی دەدزێتەوە، بۆیە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، رێکارەکان بگیرێتەبەر تا راستییەکان روون ببنەوە و سنوورێکیش بۆ ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستنی ناوبراو دابنرێت .

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە،" خەڵکی کوردستان دەزانن سەرۆکی حکومەت لە رابردوودا چەند پشوودرێژ بووە بەرامبەر ناوزڕاندن و تۆمەتی بەشێک لە پەرلەمانتاران، بەلام خەریکە ئەم بابەتە دەبێتە دیاردەیەک کە لە پەنای کاری پەرلەمانتاری، بۆ مەبەستی سیاسی رای گشتی چەواشە دەکرێت .

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168606

Your Comment

You are replying to: .
captcha