فه‌ڕه‌نسا مه‌شق و ڕاهێنان به‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌کات

به‌شی سووریا- به‌رپرسی چالاكی سه‌ربازیی مه‌ده‌نی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ڕای‌گه‌یاند: دوای پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سووریا له‌ داعش مه‌شق به‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ نه‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌ست داعش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فرێدریک پاریسۆت ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌ ڕووبه‌رێكی 30 كیلۆمه‌تر دووجا به ‌ده‌ست داعشه‌وه‌ ماوه‌ له‌ سووریادا و پێشبینیش ده‌كه‌ن چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكیان مابێت بۆیه‌ ماوه‌یێكی كورتی ده‌وێت ئه‌و ڕووبه‌ره‌ش پاک بکه‌نه‌وه‌ كه‌ كاری له‌ پێشینه‌یانه‌ و دواتریش رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی دووباره‌ ئه‌و ناوچانه‌ بكه‌وێته‌وه‌ ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ داعش به‌ واتای سڕینه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ نایه‌ت به‌ڵكوو پێویسته‌ ئه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن جارێكی دیكه‌ داعش هێزی سه‌ربازیی بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌پێناو ئه‌وه‌شدا له‌لایێک مه‌شق و راهێنان به ‌هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وان زۆر سه‌ركه‌وتوون و له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه‌ مه‌شق به‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌كه‌ن.

ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ ده‌شڵێت: "ئه‌و هێزانه‌ی سوپای دیموکراتیکی سووریا که‌ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی ده‌بینن ده‌بنه‌ هێزی ئاسایش‌پارێز چوونكه‌ دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ هه‌مان شت بۆ دیوی عێراقیش ده‌بێت و پێویسته‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌ پارێزگاریی لێبكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ كۆنترۆڵ كردنی خاک ناچێت، كۆنترۆڵ كردن و گرتنی خاكێک جیاوازه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌و خاكه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌ مه‌شقیان پێده‌كه‌ین".

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا پێكدێت و له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌"وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16860

Your Comment

You are replying to: .
captcha