به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فرێدریک پاریسۆت ئاماژه‌ی به‌وه داوه ڕووبه‌رێكی 30 كیلۆمه‌تر دووجا به ده‌ست داعشه‌وه ماوه له سووریادا و پێشبینیش ده‌كه‌ن چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكیان مابێت بۆیه ماوه‌یێكی كورتی ده‌وێت ئه‌و ڕووبه‌ره‌ش پاک بکه‌نه‌وه كه كاری له پێشینه‌یانه و دواتریش رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی دووباره ئه‌و ناوچانه بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له داعش به واتای سڕینه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه نایه‌ت به‌ڵكوو پێویسته ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن جارێكی دیكه داعش هێزی سه‌ربازیی بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه و له‌پێناو ئه‌وه‌شدا له‌لایێک مه‌شق و راهێنان به هێزه عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن كه ئه‌وان زۆر سه‌ركه‌وتوون و له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه مه‌شق به سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌كه‌ن.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه فه‌ڕه‌نسییه ده‌شڵێت: "ئه‌و هێزانه‌ی سوپای دیموکراتیکی سووریا که مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی ده‌بینن ده‌بنه هێزی ئاسایشپارێز چوونكه دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ هه‌مان شت بۆ دیوی عێراقیش ده‌بێت و پێویسته ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه پارێزگاریی لێبكه‌ن، ئه‌وه‌ش له كۆنترۆڵ كردنی خاک ناچێت، كۆنترۆڵ كردن و گرتنی خاكێک جیاوازه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه بۆ پارێزگاری كردن له‌و خاكه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه مه‌شقیان پێده‌كه‌ین".
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا پێكدێت و له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment