دوایین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان گەیشتە هەزار و 491 حاڵەت

بەشی کرماشان- بەڕێوبەری ژووری کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ڕۆژی یەکشەمە 14 گوڵانی 1399، هەزار و 491 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 78 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 14 گوڵانی 1399 بەرانبەر بە 3ی ئازاری 2020 ئیبراهیم شەکیبا بەڕێوەبەری ژووری کۆنتڕۆڵ‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ئەمڕۆ 1491 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 78 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەڕێوبەەری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان گوتیشی: سەرباری هەموو ڕێنمایی و هۆشدارییەکانی وەزارتی تەندروستی و زانکۆ پزیشکییەکان هاووڵاتییان خەمساردن لە جیدی بوونی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە بە پێویستی دەزانین هاووڵاتییان ڕێنمایییەکان بە هەند وەربگرن.

ناوبراو هەر لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەکانیشەوە گوتی هاتن بۆ پارێزگای کرماشان بە هەموو شارەکانیەوە قەدەغەیە و ئیدارەی پارێزگای کرماشانیش ڕێنماییی پێویستی لەو بارەیەوە دەرکردووە و پێویستە هاووڵاتییان پێبەند بن بە ڕێنمایییەکانی پارێزگا و وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی پزیشکی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168589

Your Comment

You are replying to: .
captcha