ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان ڕەقەمی 1400 تێپەڕاند

بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی یەکشەمە 14ی گوڵانی 1399 کۆی 1415 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە و هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 36 حاڵەتی تووشبوون زیادی کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 14ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 36 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1415 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 124 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 334 حاڵەت

سنە 377 حاڵەت

بانە 158 حاڵەت

قوروە 116 حاڵەت

دێولان 79 حاڵەت

مەریوان 86 حاڵەت

بیجاڕ 72 حاڵەت

دیواندەرە 93 حاڵەت

کامێران 79 حاڵەت

سەوڵاوا 21 حاڵەت

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168586

Your Comment

You are replying to: .
captcha