کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 14ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 36 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1415 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 124 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 334 حاڵەت
سنە 377 حاڵەت
بانە 158 حاڵەت
قوروە 116 حاڵەت
دێولان 79 حاڵەت
مەریوان 86 حاڵەت
بیجاڕ 72 حاڵەت
دیواندەرە 93 حاڵەت
کامێران 79 حاڵەت
سەوڵاوا 21 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment