کوردپرێس، فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق له دیمانه‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "بڕینی مووچه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه، شرۆڤه‌کارانی یاسا خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆ نووسراوه‌که کردووه".
وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختیشی کرده‌وه، که پێشتریش هیچ کات سه‌رۆک وه‌زیران کێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌رج کردنی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان به گوێره‌ی یاسای بودجه نه‌بووه.
ناوبراو وتیشی: "بڕیاره‌که‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵه‌یه، چوونکه بڕینی مووچه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه، به‌ڵکوو ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره، به‌ڵام ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له نووسراوه‌که‌یدا پشت به فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌به‌ستێت، کاتێک نووسراوه‌که‌ش پشت به فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌به‌ستێت، ئه‌مه شتێکی دیکه‌یه و جیاوازه، چوونکه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیران له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر زیاتره".
فوئاد حسێن، وتیشی: "من له باره‌ی نووسراوه‌که قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران کرد، به ده‌ق پێم وت، کاتێک ره‌شنووسی نووسراوه‌که‌م به‌ده‌ست گه‌یشت له‌سه‌رم نووسیوه پابه‌ندبوون به یاسای بوودجه و یاسای ئیداره‌ی دارایی. به‌ڵام برایان له شرۆڤه‌کارانی یاسا له ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌شێوه‌یێکی دیکه خوێندنه‌وه و ته‌فسیریان بۆ نووسراوه‌که کردووه، ده‌بێت بگه‌ین به رێککه‌وتنێک ئه‌مه ناکرێت، چوونکه من وه‌زیری داراییم ده‌بێت روون بکرێته‌وه، و بزانم هه‌مووان پابه‌ندن به یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019، سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و که‌سانی دیکه‌ش هیچ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نه‌بووه".
له 16ی نیسانی 2020، به‌غدا ناردنی به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی راگرتووه و دوای سه‌ردانی شاندێکی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا، هێشتا کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment