کوردپرێس: نیهاد محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیالە، ئەمڕۆ یەكشەمە بە باسنیوز-ی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لە گوندی "زاغن"ی سنووری شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی دیالە و بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستییەوە، 6 پۆلیس کوژراون و 5ی تریش بریندار بوون."
بەپێی هەمان سەرچاوە هاوكات شەوی ڕابردوو لە سنووری شارۆچكەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعش بە هێزەكانی سوپادا ، سەربازێک گیانی لەدەست داوە سێ سەربازی تریش بریندار بوون.
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، راشی گەیاند: بەهۆی ئەو هێرش و پەلامارانەوە ناوچەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆ درابوو، هاوكات گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی شوێنی تیرۆریستان بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment