بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان راگهیهندراوێکی بڵاو کردهوه و تیایدا هاتووه: "پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی مکێشیفەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین کە ژمارەیێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقى تيادا بوونه قوربانى، بە توندی ئیدانە دەکەین".
ههروهها دهشڵێت: "ئەم پەلامارە و هێرشەکانی دیکەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناکی فروان بوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەکانی داعشه، ههروهها زەنگێکی دیکەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایێکمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێکخستەنەوە و ئەنجام دانی پەلاماری فراوانتر".
لهکۆتایی راگهیاندراوهکهدا هاتووه: "لە کاتێکدا سڵاو بۆ گیانی قوربانييان دەنێرین، هاوخەمی بۆ کەسوکاریان دەردەبڕین و هیوای چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتيشى دەکەینەوە کە ڕەوشەکە وا دەخوازێ هەرچی زووترە کێشە و ناکۆکییە نێوخۆییەکانی عێراق چارەسەر بکرێن و پێکەوە بەرەنگاری هەڕەشەی جدديی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنی تیرۆر ببینەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment