کوردپرێس: ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی 2019ـی دیلۆیت، لە ساڵی 2019، 170 ملیۆن و 977 هەزار و 784 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و لەناوخۆ بەکارهاتووە.
کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت باسی لەوەش كردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی هاوردەکراوە بە تێکڕای گشتی، 52 دۆلار و 37 سەنت بووە.
هەروەها، داهاتی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکە، بە لابردنی خەرجییەکان، چوار ملیار و 515 ملیۆن و 421 هەزار و 625 دۆلار بووە.
ئهم داتایه راپۆرتهكانی ساڵی ٢٠١٩ له رۆژی یهكی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ تا ٣١ کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ به خۆوه دهگرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ماڵپەڕی حكوومەتیش، ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز لەسەر كاركردن بۆ بڕەودان و دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بەردەوام دەبێت، كه پشت بە سەرنج و تێبینی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دهبهستێت و پابەندبوونی خۆیشی بەرانبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دووپات دەکاتەوە.
كۆمپانیای دیلۆیت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە بەردەوام دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment