کوردپرێس:
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەمەی ئەندامانی ئەنجومەنی شاری بانەدا جەلال ئەحمەدی شارەوانی پێشووی شاری سەردەشت بە کۆی 6 دەنگی بەڵێ وەک شارەوانی نوێی شاری بانە هەڵبژێردرا.
لە هەڵبژاردنی شارەوانی بانەدا سێ کاندید ناوی خۆیان تۆمار کردبوو کە بریتی بوون لە عەلی شاڵباف و جەلال ساڵحی و جەلال ئەحمەدی. لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەشدا جەلال ئەحمەدی بە کۆی 6 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر وەک شاەوانی نوێی شاری بانە هەڵبژێردرا و بۆ پەسەندکرانی ناوەکەی نێردرایە ئیدارەی پارێزگا.
جەلال ئەحمەدی هەڵگری بڕوانامەی کارناسی باڵای ئاوەدانکارییە و پێشتر شارەوانی شاری سەردەشت بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment