عەلی حەمەساڵح: ئێمه‌ لەگەڵ لامەركەزی ئیدارین چونکه‌ مەركەزیەت فەشەلی هێناوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ئەوان لەگەڵ لامەركەزی ئیدارین، چونکه‌ مەركەزیەت فەشەلی هێناوە، بەڵام لەگەڵ دوو ئیدارەیی نین.

کوردپرێس:

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەمەكۆی سەرەكی گۆڕان لەشاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لەگەڵ خواستی فەرمانبەران و خانەنشینانن، بەشداریشمان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەپێناوی چاكسازی ریشەیی دارایی و سیاسی و كارگێڕی بووە، چونكە ئەگەر ببونایەتە ئۆپۆزسیۆن ئیشیان ئاسان دەبوو، چونكە تەنها رەخنەیان دەگرت".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتی "ئێمە ئیشی جدییمان لەسەر چاكسازی لەداهاتی نەوت و خاڵە سنورییەكان و باج كردووە، قاچاخچێتی زۆر دەكرێت هەندێك كۆمپانیا مانگانە نزیكەی 55 ملیۆن دۆلار وەردەگرن، لێكۆڵینەوەیەكی وردمان بۆ سەرجەم خاڵە سنورییەكان كردووە و گەیاندومانەتە سەرۆكایەتی حكومەت، ئەوەش چەند بڕیارێكی لێكەوتەوە".

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەكرد "تێبینیمان لەسەر باج هەیە لەرابردوودا هەندێك كۆمپانیای لێخۆشبوونی باجیان بۆ كراوە و ماوەیان بۆ درێژكراوەتەوە، بۆیە هەرچەندە بەشێك بووین لەدەسەڵات، بەڵام بەچاوێكی وردی ئۆپۆزسیۆنیانەوە كۆی ئەو گەندەڵییانەمان خستۆتەڕوو بۆ چارەسەر، بەڵام ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان و فراكسیۆنەكەی لەبەردەم هێرشێكی ناڕەوادان، ئێمە بەرپرسیارین لەو نۆ مانگە و 12 كورسییەی هەمانە، نەك 29 ساڵی رابردوو، بۆیە لەڕۆژانی داهاتوو لەڕێگەی وەزیر و فراكسیۆن و پەیوەندی حیزبییەوە هەنگاو دەنێین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".

سەرۆكی فراكسیۆنی وتیشی "تا ساڵی 2013 زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار داهاتی نەوت بووە و ئەوەشمان خستۆتە بەردەم ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گاز كە خۆتان دەزانن ئەو پارەیە چۆتە چ بانكێك، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی بۆ بانكی كوردستان كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەو پارانەی نەوت كە چوونەتە ئەو بانكە".

لەچەند رۆژی رابردودا یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی لامەركەزی دارایی و ئیداری دەستی پێكردووە، لەو بارەیەوە عەلی حەمەساڵح روونیكردەوە "بۆ لامەركەزیەتی ئیداری، لەبەرنامەی گۆڕان یەكەم خواستمان لامەركەزی بووە، نەك بۆ سلێمانی، بۆ قەزای كەلار و رانیەش لەگەڵیداین و باشترین نموونەی حوكمڕانییە، بەڵام لەگەڵ دوو مەركەزی و دوو ئیدارەیی نین".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168545

Your Comment

You are replying to: .
captcha