به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌تحوڵڵا حوسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی كانتۆنه‌كانی سووریا له هه‌رێم به SNNی ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده تا ئێستا كاتژمێری سفر دیاری نه‌كراوه به‌ڵام هه‌وڵی جدی هه‌یه بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆ و دانووستانه‌كانی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا".
حوسێنی له‌باره‌ی گرنگیی ده‌ست پێكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش وتی: "له سووریا دوو هێز هه‌یه كه جوگرافیایێكی دیاریكراویان له‌ژێر ده‌ستدایه ئه‌وانیش كورد و ده‌وڵه‌تی سوریایه بۆیه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی ئه‌و دوو لایه‌نه نه‌كرێت ئه‌وه وڵاته‌كه كراوه ده‌بێت بۆ تیرۆریستان و ململانێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "گفتوگۆكان له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان ده‌بێت له‌وانه هێزی ئاسایش و یه‌په‌گه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و یه‌په‌ژه تاوه‌كوو ببن به هێزی ڕه‌سمی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریادا".
نوێنه‌ره‌كه‌ی كانتۆنه‌كانی سووریا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری ده‌ست پێكردنی دانووستانه‌كان گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا ئۆكه‌ی ده‌ست پێكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به په‌یه‌ده نه‌داوه به‌ڵام ڕه‌تیشی نه‌كردۆته‌وه".
حوسێنی ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ئه‌نجامی هه‌بێت ئه‌وه زیانی بۆ توركیا ده‌بێت و له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه چاره‌نووسی عه‌فرین یه‌كلایی ده‌بێته‌وه چوونكه ئه‌وكات سووریا له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كانییه‌وه سوپای داگیركه‌ری توركیا له كانتۆنه‌كه ده‌رده‌كات".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "تا ئێستا نه ئێمه و نه ده‌وڵه‌تی سووریاش مه‌رجمان بۆ گفتوگۆ نییه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پڕۆسه‌كه له‌سه‌ر ئاستی باڵا و به چه‌ند قۆناغێک به‌ڕێوه بچێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment