بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شیکاریێکدا کە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان نووسیویەتی؛ هۆشداری دەدات هەرچەند کە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ و براکوژی لە هەرێمی کوردستان بە چاو نابینرێت بەڵام بوونی دوو بەڕێوەبەرایەتیی جیاواز لە هەرێمی کوردستان ئەم ناوچەیەی کردۆتە دوو ناوچەی دژبەیەک.
ئەو پەیمانگایە شەڕی براکوژی لەنێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات لەساڵانی 1990 وەبیر دێنێتەوە و هۆشدار دەدات هێشتا ئەم دوو حزبە بۆ ئیدارەدانی هەرێم پێکەوە هەماهەنگ نین و لە هەندێک پرسی گرینگدا بەتەواوێتیی پێچەوانەی یەکتر دەجووڵن.
پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن ئاماژە بەم بابەتە دەدات کە زۆرینەی ناوەندە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان لەدەستی ئەم دوو حزبەدایە و ئەمەش خەساری بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە و دۆخی ئێستا سەرهەڵدانی دوو ئیدارەیی لێدەکەوێتەوە.
ئەم ناوەندە زانستییە لە لەندەن ئاماژە بەم بابەتە دەدات کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا دوو سەرکردەی هەڵبژاردووە کە تێڕوانینی جیاوازیان هەیە و بەدوای بەدەست هێنانەوەی هاوسەنگیی هێزن لە بەرانبەر پارتی و ئەمەش گرژییەکان نێوان ئەم دوو حزبە زیاتر دەکاتەوە.
پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن بڕوای وایە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە مانەوەی تەنها دوو ڕێگای لەبەردەستدایە: ڕێگای یەکەم مانەوەی سیستەمی ئێستا و ئیدارەی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی کە تا ئێستا لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا نەبووە. دووهەم: کە ڕێگایێکی دژوارەوە ئەوەش لادانی سیتەمی بنەماڵەیی و ڕووبەڕووبوونەوی گەندەڵیە لە هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment