پێویستە لە سیستەمی دەسەڵاتدارێتیی هەرێمی کوردستاندا گۆڕانکاری بکرێت

بەشی جیهان- پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن هۆشدار دەدات بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئێستا لەنێوان دوو حزبی یەکێتی و پارتی مومکینە ئەم ناوچەیە بەروە داڕمان ببات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شیکاریێکدا کە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان نووسیویەتی؛ هۆشداری دەدات هەرچەند کە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ و براکوژی لە هەرێمی کوردستان بە چاو نابینرێت بەڵام بوونی دوو بەڕێوەبەرایەتیی جیاواز لە هەرێمی کوردستان ئەم ناوچەیەی کردۆتە دوو ناوچەی دژبەیەک.

ئەو پەیمانگایە شەڕی براکوژی لەنێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات لەساڵانی 1990 وەبیر دێنێتەوە و هۆشدار دەدات هێشتا ئەم دوو حزبە بۆ ئیدارەدانی هەرێم پێکەوە هەماهەنگ نین و لە هەندێک پرسی گرینگدا بەتەواوێتیی پێچەوانەی یەکتر دەجووڵن.

پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن ئاماژە بەم بابەتە دەدات کە زۆرینەی ناوەندە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان لەدەستی ئەم دوو حزبەدایە و ئەمەش خەساری بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە و دۆخی ئێستا سەرهەڵدانی دوو ئیدارەیی لێدەکەوێتەوە.

ئەم ناوەندە زانستییە لە لەندەن ئاماژە بەم بابەتە دەدات کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا دوو سەرکردەی هەڵبژاردووە کە تێڕوانینی جیاوازیان هەیە و بەدوای بەدەست هێنانەوەی هاوسەنگیی هێزن لە بەرانبەر پارتی و ئەمەش گرژییەکان نێوان ئەم دوو حزبە زیاتر دەکاتەوە.

پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن بڕوای وایە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە مانەوەی تەنها دوو ڕێگای لەبەردەستدایە: ڕێگای یەکەم مانەوەی سیستەمی ئێستا و ئیدارەی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی کە تا ئێستا لە بەرژەوەندیی کوردەکاندا نەبووە. دووهەم: کە ڕێگایێکی دژوارەوە ئەوەش لادانی سیتەمی بنەماڵەیی و ڕووبەڕووبوونەوی گەندەڵیە لە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168539

Your Comment

You are replying to: .
captcha