سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی حکوومەتی هەرێم جەخت لە چارە کردنی کێشەکان لەسەر بنەمای یاسا دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ بووەوە و تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد و لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا هەدوولا لەسەر چارەسەری گشتگیری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق هاوڕا بوون.

شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە وەفدێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە دارایی و سیاسییەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی ناوەند سەردانی بەغدادیان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168536

Your Comment

You are replying to: .
captcha