یەکێتی قبووڵی ناکات چارەنووسی میللەتێک بکرێتە قوربانى پۆستێک لە بەغدا

پەرلەمانتارێکى یەکێتی لەپەرلەمانى عێراق جەختی کردەوە، کە وەک یەکێتى قبووڵی ناکەن چارەنووسی میللەتێک بکرێتە قوربانى پۆستێک لە بەغدا.

کوردپرێس:

شیروان میرزا ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى بە"شارپرێس"ی وتووە" راگرتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن حکومەتى عێراقەوە دوو دیوی هەیە، دیوێکى سیاسییەو دیوێکى ئابورییە، لە رووسیاسییەوە جۆرێکە لەفشار دروستکردن لەلایەن شیعەکانەوە لەسەر کورد، دیوە ئابوریەکەشى ئەوەیە کە عێراق لەئێستادا پارەى نییە".

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، حکومەتى عێراق پێویستى بە ٧ ترلیۆن دینار هەیە بۆ مووچە، بەڵام لەئێستادا تەنیا ترلیۆن و نیوێکى دەست دەکەوێت ئەوەش بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت.

میرزا جەختی کردەوە کە بڕینى موچەى فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسای بودجە بڕیارێکى نایاساییە،هاوکات رونیکردەوە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەى موچەى ئەم مانگە رەوانە بکرێت.

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى باسى لەوەکرد، شاندی هەرێم پێشنیازێکیان داوەتە دەست عادل عەبدولمەهدى بۆ ئەوەى مووچەى ئەم مانگە رەوانە بکات و بۆ مانگەکانى داهاتووش لەگەڵ کابینەى نوێی حکومەت گفتوگۆ بکەن بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو کێشانە، بەوتەی خۆشى تائێستا عادل عەبدولمەهدى پێشنیازەکەى رەتنەکردوەتەوە.

سەبارەت بە دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ کێشەى مووچەى فەرمانبەران شیروان میرزا دەشڵێت، هیچ رێگەیەکى خێرا نییە کە حکومەتى هەرێم پەنای بۆ بەرێت، ئەوەى هەیە پێویستە عادل عەبدولمەهدى مووچەى ئەم مانگە رەوانە بکات، بۆ داهاتوو لەگەڵ کابینەکەى مستەفا کازمى گفتوگۆ بکرێت.

لەبارەى پێداگیرى پارتى لە دانانەوەى فوئاد حسێن لە پۆستەکەى کە وەک هۆکارێک بۆ بڕینى مووچەى فەرمانبەران لێکدەدرێتەوە، شیروان میرزا ئەوەى خستەڕوو، ئاساییە حزبێک پێداگیرى لە هێشتنەوەى وەزیرێکى بکات، بەڵام هەرگیز نابێت میللەتێک بکرێتە قوربانى کەسێک و پۆستێک.

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى جەختیشیکردەوە، وەک یەکێتى بەهیچ جۆرێک قبوڵى ناکەن قوتى خەڵکى کوردستان و چارەنوسی میللەتێک بکرێتە قوربانى کەسێک و وەزارەتێک لە بەغدا وتیشى" دەمانەوێت دەستکەوتەکان بپارێزین و کەس و پۆستمان بەلاوە گرنگ نییە و بەرگرى لە خەڵکى کوردستان دەکەین".

سەبارەت بە راگەیاندنى کابینەکەى مستەفا کازمیش ئەو پەرلەمانتارە رونیکردەوە، یەنە شیعەکان لەناوخۆیان ناکۆکن و سوونە گلەیی لە پشکى خۆی هەیەو کوردیش بەمجۆرەیە کە دەبینرێت، بۆیە بەوتەى خۆی ئەمە هۆکارى دواکەوتنى کابینەکەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168513

Your Comment

You are replying to: .
captcha