کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 8ی گوڵانی گوڵانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کۆی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئێران کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1112 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو وڵاتە گەیشتە 92 هەزار و 584 حاڵەت.
ناوبراو هەروەهاش ڕوونی کردەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 71 هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
جەهانپوور زیادیشی کرد: تا ئەم کاتە 72 هەزار و 439 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانەکانی ئێران ڕەوانەی ماڵە خۆیان کراونەتەوە.
ناوبراو هەروەهاش گوتی کۆی حاڵەتەکانی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 5 هەزار و 877 حاڵەت.
Your Comment