کوردپرێس:
سەلیم هەمزە شووشکەیی پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند"ڕاگەیاندنی پاڵێواروی پۆستە وەزارییەکان بۆ ڕای گشتی کە دانانەوەی بەشێکی زۆری وەزیرەکانی پێشووتر بوون ، بووە هۆی ئەوەی لەلایەن شەقامی عێراقییەوە بەرهەڵستی بکرێت و کێشەی لێبکەوێتەوە.
پەڕلەمانتارەکەی کۆمەڵ ئاماژەى بەوەش کردوە، لایەنە کوردییەکان هیچ لارییەکیان نییە لە گۆڕینی پاڵێواروەکانیان بەو مەرجەی بیسەلمێنن کە وەزیرە کوردەکان هیچ جۆرە ئابرووچوونێکیان لەسەر تۆمار کراوە جا ئیداری بێت یان پەیوەندی هەبێت بە بابەتی گەندەڵییەوە".
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارەى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق، ئەگەری زۆرە کازمی ناوی ئەو پاڵێوراوانە بۆ پۆستە وەزارییەکان بگۆڕێت کە لە کابینەکی پێشووتری حکوومەتدا بوون .
لەماوەی رابردوودا لایەنە شیعییەکان گوشارێکی زۆریان خستە سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری راسپێردراو بۆئەوەی فوئاد حوسێن وەزیری دارایی لە پۆستەکەیدا دانەنرێتەوە ، بەوپێیەی ناوبراو رۆڵی هەبوو لەوەی لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان بودجەی رەوانەی هەرێمی کوردستان و کردووە وپێشێلی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٩ ی کردووە .
لەلایێکى دیکەوە کەریم عەلێوی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح بە پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" رایگەیاندوە، هەڵویستی لایەنە شیعییەکان ئەوەیە کە نابێت کورد لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا هیچ کام لە وەزارەتە سیادییەکانی نەوت و دەرەوە و دارایی وەربگرێت.
بەوتەى عەلێوی کورد سوودیان لە وەزارەتی دەرەوە وەرگرتووە بۆئەوەی پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن و هەرێم بەرەو نیمچە دەوڵەت بوون بەرن ، هەروەک وەزارەتی داراییشیان کردۆتە شوێنی وەرگرتنی پارە بێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment