سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی بەرەی تورکمانی تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوویان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی كرد ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمان و شاندێکی یاوەری.

کوردپرێس:

سەرۆك كۆمار لە میانی ئەو دیدارەدا جەختی كردەوە، لەگرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی نێوان پێكهاتە سیاسییەكان بۆ یەكلایكردنەوەی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ كە تەواوی مافی پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و داواكارییە رەواكانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو چاكسازیانەی بەڵێن دراون بهێنێتە دی.

سەرۆك كۆمار بە بایەخەوە باسی لەو قوربانیانە كرد كە پێكهاتەی توركمانی داویانە لە جەنگی دژ بە تیرۆر و لەگەڵ ئەو رۆڵە بنیادنەرەشی كە بینیویانە لە پێناو چەسپاندنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراقدا.

لەلای خۆیەوە شاندی توركمانی جەختیانكردەوە، لەسەر ئەوەی توركمانەكان سورن لە سەر بەشداریكردنی كارا لە بنیادنانی دەوڵەت و پێشخستنی، هەروەها پابەندن بە پشتیوانیكردنی ئەو هەوڵانەی كە دەنرێت بۆ یەكخستنی رێزەكان و هەڵوێست لە پێناو پتەوكردنی دۆخی نیشتمانی و هێنانەدی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168493

Your Comment

You are replying to: .
captcha