به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: له هێرشێکى ئاسمانی‌دا له ٢٤ى نیساندا "منوهر ئهلهمتیر"یان کوشتوووه که سووریاى کردبوووه باره‌گاى خۆى و پلانى دانابوو هێرش بکاته سه‌ر سعوودیه هه‌روه‌ک "سوفیان مهکوح"یان کوشتوووه که به ڕه‌گه‌ز به‌لجیکى بوووه و پلانى داناوه هێرش بکاته سه‌ر ئه‌مریکا.
هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: له ١٢ى حوزه‌یراندا که‌سێکیان کوشتوووه که به "سیماک" ناسراو بوووه و به‌رپرسى هه‌واڵگریی داعش بوووه و په‌یوه‌ندى به گرووپێکه‌وه هه‌بوووه پلانیان داناوه هێرش بکه‌نه سه‌ر سوید.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش چه‌ند ده‌وڵه‌تێک له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات و داعش به ئامانج ده‌گرێت له هه‌ر دوو وڵاتى سووریا و عێراق و زیانى گه‌وره‌یان لێداوه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment