به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه 24ی ته‌مووز حکوومه‌ت بڕیاری داوه لێپرسینه‌وه له‌و لێپرسراوانه‌ی ده‌وڵه‌ت بکات که له وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا کار ده‌که‌ن و وه‌ک پێویست ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی خۆیان ڕانه‌په‌ڕاندوووه له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که لیژنه‌ی تایبه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیی دیوانی چاودێریی دارایی و ئه‌ندامێتی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی نه‌زاهه و ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارێزگاکان به‌رزی ده‌که‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه لیژنه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری پارێزگاکان به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێکبهێنێت بۆ به‌دواداچوونی داخوازیی هاووڵاتییان و باشترکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و په‌له‌کردن له ئه‌نجامدانی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار دراوه به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له بۆ دابین کردنی هه‌لی کار بۆ بێکاران له سه‌رجه‌م که‌رته جیاجیاکان و ته‌رخان کردنی بڕی ١١ ملیار دینار له بودجه‌ی یه‌ده‌گی حاڵه‌ته کتوپڕه‌کان بۆ فه‌رمانگه‌ی ئاوی پارێزگای به‌سره و پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌کان له پارێزگاکه به مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی ٥٢ پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به ته‌واو کردنی قوتابخانه له ماوه‌ی سێ مانگدا.
ئه‌و هه‌نگاو و بڕیارانه‌ی حکوومه‌تی عێراق له کاتێکدایه ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له به‌شێک له پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییی فراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له دژی که‌میی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌کان و نه‌بوونی هه‌لی کار که به‌هۆی پێکدادانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان ژماره‌یێک هاووڵاتی کوژران و به سه‌دان که‌سیش له هه‌ر دوو لا بریندار بوون.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment