دەرگای مزگەوتەکان لە هەرێمی کوردستان ناکرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رگای مزگه‌وته‌کان تا یه‌کی ئایار به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌نووسیدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ شاری هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌کانی هەرێم له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا دا .

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕایگه‌یاند: له‌ کۆبوونه‌وه‌یێک له‌گەڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و یه‌کێتی زانایانی ئاینی پرسی کردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌کانمان تاوتوێ کرد، گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له‌ ئێستادا ده‌رگای مزگه‌وته‌کان نه‌کرێنه‌وه‌ تا دڵنیا نه‌بینه‌وه‌ له‌ نه‌مانی مه‌ترسیه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

ناوبراو وتیشی: خەڵک وا تێ گەیشتووە کەوا مزگەوتەکان بۆ مانگی ڕەمەزان ناکرێنەوە، دڵنیای هەموو لایێک دەکەینەوە هەرکات بزانین مەترسی نەماوە مزگەوت پێش فەرمانگەکان و قوتابخانەکان و زانکۆکان دەکرێتەوه‌.

پشتیوان سادق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داخستنی مزگەوتەکان سیاسی نیە، ئەگەر داخستنی مزگه‌وته‌کان سیاسی بێت، داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و فەرمانگەکان چیە؟ بۆیە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە بەڵکوو خۆپارێزیه‌ له‌ مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەیە، کردنەوەی بازاڕیش پەیوەندی بەپێویستی و بژێوی خەڵکەوەیە، چوونکە ئێستا حکوومەت تووشی کێشەی دارایی بووە، ناکرێت مووچە نەدرێت و دەرفەتێک بۆ کاسبی هاوڵاتیان نەکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168459

Your Comment

You are replying to: .
captcha