بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەحاڵێکدا چەند نموونە مردن بە کۆرۆنا لە ناوچەی ژێرکونترۆڵی کوردانی سووریا تۆمار کراوە، ئەو ناوچەیە کەرەستەی پێویستی پزیشکی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لەدەست نییە، بە چەشنێک کە بۆ 4 ملیۆن حەشیمەتی ئەم ناوچەیە تەنها 4 ئامێری هەناسەدانی دەستکردی لەبەردەستدایە.
کەناڵی فڕەنس 24 لە زاری چالاکانی مەدەنی بیانی دانیشتووی کوردستانی سووریاوە ڕایدەگەیێنێت کوردانی سووریا تووشی گرفتی زۆرن بەبۆنەوە کە ئامێری پزیشکیی پێویستیان بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا لەبەردەست نییە.
ڕووبین فلمینگ، لێکۆڵەری بیانی لەناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا هۆشدرای داوە کە کوردانی سووریا کەرەستەی پزیشکیی زۆر کەمیان لەبەردەستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
ناوبراو دەڵێت بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا تەنها دوو کەرەستەی بۆ تاقیکاریی کۆرۆنا لەبەردەستە کە لەمدواییەدا ڕادەستیان کراوە و هەروەها تەنها 4 کەرئامێری هەناسەدانی دەستکردی لەبەردەستە.
ئەم چالاکوانە مەدەنییە لە کۆتاییدا ڕەخنە لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەگرێت بەبۆنەی ڕادەست نەکردنی ئامێری پزیشکی پێویست بۆ کوردانی سووریا و لەبەرچاو نەگرتنی باکووری سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment