ئێران، ڕووسیا و تورکیا جەخت لە درێژەدان بە گفتوگۆکانی ئەستانا دەکەنەوە

بەشی ئێران- وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران و تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە، هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشێوەی ئۆنلاین کۆ بوونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتەکە باسیان لە پێویستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانیان لە چوارچێوەی دانووستانەکانی ئەستانا کرد، لەگەڵ بەردەوامیدان لە پەیوەندییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێیی دۆسییەی کۆچبەرانی سووریا و پێویستی لابردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر حکوومەتی ئەو وڵاتە کرا، بەتایبەت لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دا.

لەوپەیوەنییەدا پووتین باسی لە پێویستی بەردەوامیدان بە دانووستانەکانی رووسیا، ئێران و تورکیا کردەوە، لەبارەی پڕۆسەی ئەستانای هەڵپەسێردراو لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 168446

Your Comment

You are replying to: .
captcha