پێنج سەربازی عێراقی لەلایەن داعشەوە بریندار کران/ داعشێک دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر دەریاچەی حەمرین بەڕێوە برد.

کوردپرێس: محەمەد عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بە باسنیوز-ی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٤/٢٠٢٠ هێزەکانی پۆلیس و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر دەریاچەی حەمرین ئەنجام داوە کە سەرچاوەی جموجوڵەکانی چەکدارانی داعشە لە سنوورەکەدا".

ناوبراو گوتیشی: "لە گوندی شێخ خالید کە شوێنی بەردەوامی چەکدارانی داعشە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکە و چەکدارانی داعشدا ڕوویداوه و لە ئەنجامدا ٥ سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون".

بەرپرسی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتیی ئاماژەی بەوەش دا "چەکدارانی داعش لە سەرەتادا بۆ ماوەیێک گەمارۆی هێزەکەیان داوە، بەڵام گەمارۆکەیان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە شکێندراوە".

لە لایێکی دیکەوە كەمال ئیبراهیم، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی قەرەتەپەی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و سوپای عێراقەوە، لە گوندی "خەلاویە"ی سەر بە شارۆچكەی قەرەتەپە، تیرۆریستێكی داعش بەناوی مەزهەر یووسف دەستگیر كراوە."

ناوبراو گوتیشی: "ئەو تیرۆریستە لە کوژرانی ژمارەیێک پێشمەرگە و ئاسایشی كورددا لە قەرەتەپە دەستی هەبووە."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168444

Your Comment

You are replying to: .
captcha