کوردپرێس:
ئاژانسی پەیسەرپرێس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە سوپای تورکیا یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٨٣ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد بە ناوی (ئۆپەراسیۆنی چاودێری گەرم).
ئۆپەراسیۆنی دووەم لەساڵی ١٩٨٤ لە خاکی هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجام درا، ئۆپەراسیۆنی سێیەم لەساڵی ١٩٨٦ لە خاکی هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجام درا، ئۆپەراسیۆنی چوارەم لەساڵی لە خاکی هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجام درا ئۆپەراسیۆنی پێنجەم لەساڵی ١٩٩٢ لە خاکی هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجام درا، ئۆپەڕاسیۆنی شەشەم لەساڵی ١٩٩٥ لە خاکی هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجام درا، ئۆپەڕاسیۆنی حەوتەم لەسالی ١٩٩٧ و ئۆپەڕاسیۆنی هەشتەم و نۆیەمیش لە ساڵی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ لە خاکی هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجام دراون.
هەرچەندە تا ساڵی ١٩٩٢ ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا بەردەوام بوو، بەڵام دواتر تورکیا ستراتیژی خۆی گۆڕی و لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دەستی بە دروست کردنی بنکەی سەربازی و هەواڵگری کرد.
لە چوارچێوەیەدا تا ئێستا نزیکەی ٢٠ بارەگای سەربازی و هەوڵگری ئاشکرای لە دەڤەری بادینان هەیە و لەوێوە هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی پەکەکە.
سوپای تورکیا ساڵی٢٠١٨ ستراتیژی شەڕی گۆڕی
سوپای تورکیا پێشتر ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی ئەنجام دەدا و دوای ماوەیێک لە هەرێمی ئۆپەراسیۆنەکە دەکشایەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سوپای تورکیا ستراتیژی خۆی گۆڕیوە بە شێوەیێک کە هەموو ڕۆژێک هێرشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت و ناو بە ناو شوێنێ نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی مەدەنیش بووردۆمان دەکات.
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەوڵەتی تورکیا چاوی بڕیوەتە دەڤەری برادۆست و ژمارەیێک ناوچە و گوندی ئەو دەڤەرەی داگیرکردووە کە ئەمانەن:
لێلیکان، ناومێرگان، خەلکەرە، بیلاسین، خەلیفان، گەلی ڕەش، ئاراقا، خەمە، بەزین، بێناڤۆک، چنارۆ، شاخی کتکن، ڕەشمالە، شاپان، کانیڕەش، قۆنگرە و سوسن.
دەوڵەتی تورکیا سێ هێڵی شەڕی دروست کردووە و دەیەوێت پێشڕەوی بکات
لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا سێ هێڵی یەک لەدوای یەکی لەناو خاکی کوردستانی تورکیا و هەرێمی کوردستان دروست کردووە کە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەستپێدەکەن، واتە لە سنورەکانی کوردستانی سووریا بۆ سنوورەکانی کوردستانی ئێران درێژ دەبنەوە.
هێڵێ یەکەم
هێڵی یەکەم لە ناوچەی سلۆپی و جزیری سەر بە پارێزگای شڕنەخی کوردستانی تورکیاەوە دەستپێدەکات و تا ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ و لەوێوە بۆ پارێزگای ورمێی ئێران درێژ دەبێتەوە و لە سنووری ناوچەی ڕووبارووکی شەمزینانەوە دێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لە دەڤەری بارزان بڵاو دەبێتەوە.
ئەو هێڵە هەموو سنوری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئامانجەکەی ئەوەیە ڕێگری لەهەموو جووڵە و هاتوچۆیێکی پەکەکە بۆ ناوچەکانی تری کوردستانی تورکیا بکات و پەیوەندی سەرکردایەتی پەکەکە بە هێزەکانی ناوەوەی تورکیا بپچڕێنێت. هەروەها ئامانجێکی تری ئەوەیە کە لەگەڵ هێڵی دووەم یەکبگرێتەوە کە لە خوارەوە باسی هێڵی دووەم دەکەین.
هێڵێ دووەم
ئەو هێڵە هەر لە سنوری سلۆپیەوە دەستپێدەکات، بەڵام ئەم جارە لە سنووری قەزای زاخۆوە دێتە ناو هەرێمی کوردستان و بەرەو باتیفا و ئامێدی و دواتر دێرەلوک و شێلادزی تا دەگاتە دەڤەری بارزان دەکشێتەوە و چەندین بنکەی سەربازی و هەواڵگری تێدایە و هەوڵ دەدرێ لەگەڵ هێڵی یەکەم یەکبگرێتەوە.
هێڵێ سێیەم
هێڵی سێیەمیش لە زاخۆوە دێتە ناو هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمجارە لە خوار هێڵی دووەمەوە دەستپێدەکات و تا بەرزاییەکانی نزیک لە ناوەندی شاری دهۆک دێت و هەرچەندە تا ئێستا لەو هێڵەدا سوپای تورکیا زۆر پێشڕەویان نەکردووە، بەڵام ئەو هێڵە بۆ باکرمان و لەوێوە بۆ ئاکرێ و تا ڕەواندوز و سۆران درێژ دەبێتەوە.
بەو پلان و ستراتیژیە کە بە پێی ئەو سێ هێڵە سوپای تورکیا دەجوولێتەوە، ئەگەر بە تەواوەتی سەربکەوێت، دەڤەری بادینان و بەشێک ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر بە تەواوەتی دەکەوێت ژێر دەستی دەوڵەتی تورکیا و بە شێوەیێک بەهێز دەبێت کە هەموو جموجووڵێکی پەکەکە تێیایدا دەوەستێت.
نوێترین ئامانجی تورکیا زینی وەرتێیە!
زینی وەرتێ لە ڕووی جیۆپۆلیتیکەوە خاوەن پێگەیێکی زۆر گرنگە. لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتەوە دەڕوانێتە دەڤەری برادۆست، قەندیلی سەخت، خواکورک، خنێر، زاپ، ئاواشین، مەتینا و گارە.
لە باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاواوە دەڕوانێتە سەر سۆران، ڕەواندوز و چیای کارۆخ. هەروەها لە باشووری و باشووری ڕۆژهەڵاتەوەش، دەڕوانێتە سەر تەواوی ئیدارەی ڕاپەرین و ئەنزێ و زنجیرە چیای قەندیک تا دەگاتە قەلادزێ.
لە زینێ وەرتێ چی ڕوویدا؟
١٨ى مانگى ڕابردوو هێزێکى وهزارهتى پێشمهرگه که فهرماندهکهیان پارتییه چوونه زینی وهرتێ و جێگیربوون، یهکێتیش دواى ئهوه بارهگا چۆڵهکهى خۆى لهوێ دووباره ئاوهدانکردهوه و پێشمهرگهکانى بردهوه ئهوێ، که لهشهڕى داعشهوه چۆڵى کردبوون، پهکهکه به تهنیشت ههردووکیانهوه خێوهتێکى بارەگایێکی کردووەتەوە و چهند گهریلایێکى تێدا جێگربوون.
بهپێى دوایین زانیارییهکان، ههڵوێستى کۆتایى پهکهکه ئهوهیه که تا هێزى هاوبهشى پارتى- یهکێتى لهوێ بن، ئهوان لهوێ ناڕۆن، هێزى پهکهکه چهند کهسێکیان سهردانى لیوا هاوبهشهکهیان کردووه و لهگهڵ جێگرى فهرماندهى لیواکه که یهکێتییه، کۆبوونهتهوه و پێیان گوتوون، دوا ههڵوێستى ئهوان ئهوهیه که دهبێت ئهم ناوچه چۆڵ بکهن. پهکهکه لهسهر ئهوه تونده و پێداگریى کردووه.
گرنگی ناوچەکە بۆ پەکەکە
زینی وەرتێ بهرزهو هاوئاستى قهندیله، هێزێک لهوێ بێت به ئاسانى دهتوانێت بگاته قهندیل و چاودێرى بکات. زینی وهرتێ شاڕێى هاتوچۆى پهکهکهیه، بۆیه پێداگره لهسهر ئهوهى هیچ هێزێک لهوێ نهمێنێت.
زینی وهرتێ بۆ پهکهکه گرنگییێکى تایبهتى ههیه دهرگاى قهندیل و کاروخه، "ههرێمهکان"ى شاورێ و چیاى کاروخ و قهندیل پێکهوه دهبهستێتهوه که ناوچهى ستراتیژیى جموجوڵى پهکهکهن، پهکهکه ئێستا گرنگى زۆر به چیاى کاروخ دهدات بههۆى سهختى ناوچهکهیهوه، و بۆ ئهوهش سهرنج لهسهر قهندیل کهم ببێتهوه، زینی وهرتێ و کاروخ پێکهوهن، ههر هێزێک لهوێ بێت واته له چیاى کاروخیشه.
مەترسی کۆنتڕۆڵ کردنی زینی وەرتێ لە لایەن تورکیاوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان
بە پێیەی کە بە شێوەیێکی خێرا سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بارەگای نوێ دەکاتەوە و خاکی زیاتر داگیر دەکات، گەر بێتۆ لە زینی وەرتێ جێگیر ببێت، هیچ شتێک بە ناوی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان نامێنێت و بەو پێیەی کە هەر شوێنێت داگیر دەکات، بارەگا و بنکەی لێدەکاتەوە و ناکشێتەوە.
لە لایێکی ترەوە هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بەم ئەندازەیە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ڕێگەخۆشکەر دەبێت کە وڵاتانی تری وەک ئێرانیش بە بیانۆی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەری خاکەکەکەیان بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
هەرێمی کوردستان دەبێتە خاڵی یەکلاکردنەوەی کێشە هەرێمیەکان و مەترسی زۆر لەسەر گوندنشینان و شاروچەکەکانی ناوچە سنوریەکان دروست دەبێت کە لە ماوەی ڕابردووشدا بە دەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوڕبانی هێرشەکانی دەوڵەتانی ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment