بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عهبدولستار مهجید، سهرۆکی فراکسیۆنی کۆمهڵی ئیسلامی له پهرلهمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت تەنها ڕێگەچارە بۆ بەرگرتن لە هەڵاوسانی ناکۆکییەکان، دروست کردنی "ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی" یان بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی-ـیە کە لە ڕابردوودا بەهۆی پاوانخوازیی و هەوڵی لایەنێک بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا کۆنگرەکەی لەباربرد.
لهبارهی کێشهکانی زینی وهرتێ له نووسینێکدا عەبدولستار مەجید باسی لهوهکردووه، گرژییەکانی ئەمدواییەی "زینی وەرتێ" لەوە گەورەتر و قووڵترە کە پەیوەندی بە ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەلایێک و پارتی و پەکەکە لەلایێکی دیکەوە هەبێت، بەڵکوو ڕەهەندێکی ئیقلیمی هەیە و بەشێکیشی پەیوەستە بە بەرژەوەندی هەندێ وڵاتی زلهێز و دەستوەردانی وڵاتان.
عهبدولستار مهجید دهشڵێت: "ئەوەندەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە کە لە ساڵی ١٩٩٤ تا ساڵی ٢٠٠٠ گیرۆدەی شەڕی ناوخۆ بوو کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی تێدا بۆتە قوربانیی، زیانی گەورەی پێگەیشتووە".
ئهوهشی خستووهتهڕوو، ئەمەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی ناکۆکی سێ هێزی سیاسییە کە هەریەکەیان ناوچەی جێنفووز و هێزی چەکداری تایبەتی بەخۆی هەیە و ناکۆکییەکانیشیان ڕەگوڕیشەی قووڵی هەیە!، لەپێناو کۆنترۆڵ کردنی گرد و دۆڵێکدا دەیان کەسیان لەیەکتری کوشتووە.
عهبدولستار مهجید هاوکات پێشنیازێک بۆ لایهنهکان دهکات و دهڵێت: "تەنها ڕێگەچارەش بۆ بەرگرتن لە هەڵاوسانی ناکۆکییەکان، دروست کردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی یان بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیییە کە لە ڕابردوودا بەهۆی پاوانخوازیی و هەوڵی لایەنێک بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا کۆنگرەکەی لەباربرد!".
عەبدولستار مەجید ئهوهشی نوسیووه، ئێستا لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بەو کۆنگرە یان ئەنجومەنە نەتەوەییە هەیە، هەتا هەموو ئەو بڕیارە چارەنووسسازانەی پەیوەستن بە نەتەوەی کورد لەم ناوچەیە ئەو بیدات و خەڵک و خاکی کوردستانیش دووربخاتەوە لە مەترسی و هەوڵی پێکدادان و شەڕ و ئاژاوەی نێوان هێزە سیاسییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment