بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکه‌وت زه‌کی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌میانی گفتوگۆیێک له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: "ئه‌و که‌مته‌رخه‌میانه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر سلێمانی زۆر ده‌مێکه هه‌یه و زۆر له‌وه زیاتره، که پارێزگاری سلێمانی باسی لێوه‌کرد و خاتری گرتوون، تەنانەت حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشکی یاسایی سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە لە بەغدا و وڵاتانی دەرەوە گەیشتبوون ڕادەستی ئەم پارێزگایە نەکردووە.
ناوبراو زیادی دەکات ئێمه پێشتر له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌ی لامه‌رکه‌زیمان هه‌بوو، بۆ شۆڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان، به بۆچوونی من دو ڕێگا چاره هه‌یه، پلانی A ئه‌وه‌یه، که ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واو له‌ڕووی کارگێڕی و ئابوورییه‌وه بدرێته یه‌که ئیدارییه سه‌ربه‌خۆکان، تا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بکه‌ن و چیتر وه‌ک ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ کرد ئه‌و کێشه و موعاناتانه‌ی یه‌که ئیدارییه‌کان، له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌یانه چیتر دووباره نه‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م کێشانه بهێنێت."
ئەوەشی خستۆتەڕوو "پلانی B کە گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستووری عێراق، مادده 119ی ماددیێکی زۆر ڕوونه له‌و ڕووه‌وه که له‌سه‌ر داوای 3/1 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه، یان 10/1 ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه ده‌توانرێت ئه‌و پارێزگایه ڕاسته‌وخۆ وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بکات."
به‌وته‌ی ڕێکه‌وت زه‌کی له‌ڕاستیدا پلانی A له‌پێشتره به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه له ئیداره‌دان و حکومڕانی به‌م جۆره‌ی که ئه‌م کابینه‌یه ده‌ستیپێکردوه، ڕه‌نگه بڵێم پلانی B نزیکترین ئه‌گه‌ر بێت."
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه‌ده‌کات "با زۆر به‌ڕوونی بڵێم ئه‌م کابینه‌یه به‌م جۆره له‌ڕووی ئیداره‌دان و کارگێڕییه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه ئه‌وه‌ی که خۆی سه‌ره‌تا بانگەشەی بۆ ده‌کرد، که ده‌یوت حکوومه‌تێکی به‌هێزی یه‌ک ئیداره ده‌بێت، به‌ڵام به‌عه‌کسه‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی نواند، هێڵه‌کانی دووئیداره‌یی تۆخ کرده‌ووه."
رێکه‌وت زه‌کی ده‌رباره‌ی پلانی B ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام بێت له‌م ده‌ستی ده‌ستییه، له ڕێکنه‌که‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد و دروشمی قه‌به و کرداری که‌م ئه‌وا بێگومان ده‌ستووری عێراق مافی داوه به پارێزگاکان، که له‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێکبکه‌ون، به‌نیسبه‌ت منه‌وه وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، که به‌شێکی زۆری ده‌نگده‌ره‌کانم مووچه‌خۆرن، مووچه‌ی مووچه‌خۆران پێش هه‌موو شتێکه به‌ڕاستی، واته مووچه به‌جیا بێت بۆ سلێمانی و به‌جیا بڕوات بۆ هه‌ولێر ئه‌وه باشترین شته، حکوومه‌تی هه‌رێم باج و ڕوسومات وه‌رده‌گرێت، داهاتی ناوخۆیی خۆی هه‌یه، پاره له به‌غداد وه‌رده‌گرێت، پاره له هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرێت بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه، بێجگه له‌وه‌ی کۆمه‌ک و هاوکاری له سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌رده‌گرێت که تاوه‌کوو ئێستا زیاتر له بیست ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه، نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت، ماوه‌یێکی زۆریش نه‌وتی که‌رکووکی فرۆشتووه، قه‌رز له کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانیش ده‌کات که‌چی له ساڵێکدا له‌بری دوانزه مووچه نۆ مووچه‌ی داوه ئێستا ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌رێمی کوردستان تاکه شوێنی سه‌ر زه‌وییه، که تا ئێستا مووچه‌ی ساڵی 2020ی لێ وه‌رنه‌گیراوه، دوای ئه‌م هه‌موو سه‌رچاوه داهاتییه‌ی ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌مه بێ وێنه‌یه له ئاستی هه‌موو جیهاندا."
ڕێکه‌وت زه‌کی ڕاشیگه‌یاند "ڕێککه‌وتووه له‌کۆبونه‌وه‌ی گشتی و کۆبوونه‌وه‌ی تردا کاک قوبادم بینیوه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئێستا ده‌یڵێم به خۆی-م وتووه له کابینه‌ی پێش‌و هه‌ندێک وه‌ڵامی هه‌بوو به‌ڵام له‌م کابینه‌یه تا ئێستا گوێم له‌وه‌ڵامه‌کانی نه‌بووه."
له‌باره‌ی جیاوازی کردن له نێوان شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناوبراو ده‌ڵێت: یه‌ک نموونه‌ی بچووک باس ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌وه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان ئاگادارکراونه‌ته‌وه، که ده‌بێت هه‌موو پڕۆژه‌یێکی جێبه‌جێ کردن ڕابگیرێت ئه‌وه‌شی که له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌بووه ده‌ستی پێبکه‌ن ئه‌وه‌ش ڕابگرن ته‌نانه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک له زۆنی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌کرێته ڕۆژناڕۆژێک، له کاتێکدا من به‌دواداچوونم بۆی کردو‌وه له هه‌ولێر و دهۆک تا ئێستا ئه‌مه نیه، ئه‌وه نموونه‌یێک، نموونه‌یێکی تر هه‌ر تایبه‌ت به شاره‌وانییه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌کانی سلێمانی ئاگادارکراوه‌ته‌وه که ته‌مویلی مانگانه‌ی خۆی که‌م بکاته‌وه مانگانه له نه‌وه‌د ملیۆنه‌وه بۆ نیوه، واته سی ملیۆن تا چل ملیۆن، کاتێک به‌دواداچوونم کردو‌وه ئه‌مه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک نه‌کراوه، که ئه‌مه نادادپه‌روه‌رییه، واته به‌ڵێ جیاوازی ده‌کرێت له نێوان سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه."
ڕێکەوت زەکی جه‌ختیشی کرده‌وه له‌وه‌ی تا ئه‌م ساته‌ی قسه‌ی تێدا ده‌که‌م حکوومه‌تی هه‌رێم، یه‌ک دۆلار، یه‌ک دیناری نه‌داوه‌ته سلێمانی له‌و هاوکارییانه‌ی دوێنێ له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی بڵاوی کرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڕای ئێمه ئه‌وه‌یه حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌ک به‌شێک له جه‌سته‌ی خۆی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سلێمانی ناکات و به‌بۆچوونی من ده‌یه‌وێت عه‌زێتی بدات چوونکه ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ڕابردوومان بینی."
ئه‌ندامه‌که‌ی فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌رباره‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌ڵێت "بانگه‌شه‌ی به دوو ئیداره‌یی کردنی هه‌رێم خیانه‌ت نییه چوونکه خۆی هه‌ر له واقیعدا له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌رێمی کوردستان دوو ئیداره بووه، ئه‌وه‌ی پێیوابووه یه‌ک ئیداره بووه ئه‌وه ته‌نها له دروشم و بانگه‌شه‌دا بووه، ئه‌گه‌رنا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕاستی ئه‌و دوو ئیداریه‌ی له‌پێشتر هه‌بوو ئه‌م کابینه‌یه‌ی ئێستا تۆختری کرده‌وه و زۆر به‌جدی تر کاری له‌سه‌ر کردو‌وه."
ڕێکەوت زەکی ده‌شڵێت ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتن نیه وه‌ک هه‌ندێک پێمان ده‌ڵێن، به‌ڵکوو ئه‌مه بێده‌نگ نه‌بوونه له‌سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی سلێمانی، من و هاوڕێکانم نوێنه‌ری خه‌ڵکی سلێمانین، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی سنووره‌که‌مان نه‌که‌ین ئه‌ی کێ بیکات، ئه‌گه‌ر یه‌ک به‌راوردی بچووک بکه‌ین له‌وکاته‌ی دوو ئیداره‌یی هه‌بوو سلێمانی گه‌شاوه‌تر و پێشکه‌وتووتر بوو، ئه‌وکاته له سلێمانی نه‌وت ده‌رده‌هێنرا، من پێموایه دوو درواسێی به ئاشتی پێکه‌وه ژیان باشتره له‌م جۆره ژیانه‌ی ئێستا پێکه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی مووچه و خزمه‌تگوزارییه‌کاندا، هه‌روه‌ک ئاماژه‌م به‌ده‌ستووری عێراقی کرد ده‌ستووری عێراقی باسی دوو ئیداره‌یی ناکات به‌ڵکوو باسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات که ده‌توانێت خۆی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا بکات، بۆیه ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی به‌م جۆره بێت به‌دڵنیایی داوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌که‌ین و داوای لامه‌رکه‌زییه‌ت ده‌که‌ین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment