نیووزویک: سەرەڕای ڕاسپاردەی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان زیادی کردووە

بەشی جیهان- نیووزویک دەنووسێت پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی شەڕ هاوکات لەگەڵ تەشەنەی کۆرۆنا، تورکیا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هێزە کوردیەکان لە سووریا و عێراق چڕ کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تورکیا پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی شەڕ، هێرشەکانی خۆی بۆ سەر گرووپە کوردییەکان لە عێراق و سووریا فراوان کردووە.

نیووزویک ئاماژەی داوەتە پێشوازیی وڵاتان بۆ وەستاندنی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان و تەرکیز کردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و دەنووسێت پێچەوانەی بانگەشەی ئاشتی تورکیا بەردەوامە لە هێرش کردن لە باکووری عێراق و سووریا.

گۆڤارەکە باس لە بۆردوومان کردنی گوندەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەکات لە لایەن تورکیا و گرووپە سوورییەکانی سەربە و وڵاتە.

نیووزویک هەروەها باس بۆردوومانی کەمپی ئاوارەکان لە باکووری عێراق دەکات کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و ئەمەش وەکوو چڕ کردنەوەی هێرشەکان بۆسەر پەکەکە دێتە ئەژمار.

ئەم گۆڤارە هۆشداری دەدات تورکیا داخوازییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕەچاو ناکات و ئامادە نییە شەڕ بووەستێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کوردانی سووریا پێشوازییان لەم بابەتە کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168407

Your Comment

You are replying to: .
captcha