عێراق ئامادە نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش هاوکاریی پێشمەرگە بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند سەرەڕای زیاتر بوونی داعش عێراق ئامادە نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستیە هاوکاریی پێشمەرگە بکات.

کوردپرێس: جەبار یاوەر ئەمینداری وەزراەتی پێشمەرگە بە ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە جموجووڵی داعش نەوەستاوە، پێش رووخانی خەلافەتەکەی، داعش شەڕی بەرەی دەکرد، دوای نەمانی خەلافەت، چەکدارانی داعش ستراتیژی هێرشەکانیان گۆڕی و بە گرووپ دەگەڕێن و گورز دەوەشێنن بە نانەوەی بۆسە و دانانی مین و پەلاماردان هێرشەکانیان ئەنجام دەدەن.

دەربارەی زیادبوونی جموجووڵەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە گوتی "بۆشایی ئەمنی لە سنووری نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی حکوومەتی عێراقدا هەیە، عێراق رازی نییە بۆشاییەکە لەلایەن پێشمەرگەوە پڕبکرێتەوە. داعش لە دوورەوە هاوەن دەتەقێنێت و نیشانەشکێن بۆ هێرشەکان بەکاردەهێنن".

جەبار یاوەر دەڵێت یەکێک لە ئامانجەکانی داعش لاوازکردنی متمانەی خەڵکە بە حکوومەت و هێزەکان، ئەوەش لە رێگەی بەئامانج کردنی ئەو کەسایەتییانەی کە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان دەکەن لە ناوچەکانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168406

Your Comment

You are replying to: .
captcha