بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق هاووڵاتییانی ئاگادار كردووەتەوە كە بە هەمان ڕێوشوێنەكانی پێشوو، لەسەر بنەمای بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، راگرتنی گەشتەكانی چوون و هاتن لە عێراقەوە تا ڕۆژی هەینیی داهاتوو كە دەكاتە 24ی نیسان درێژ كرایەوە.
جێی باسە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیراون یان سنووردار كراون، ئەمەش بە مەبەستی بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای كۆرۆنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment