سەرۆکی پۆلیسی تورکیا: ئێران ئەندامێکی PKKی ڕادەستی ئێمە کردووە

بەشی تورکیا- سەرۆکی پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند ئێران "ف.ب" بە نازناوی "ئارکەش"ی ڕادەست هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە کە ئەو ئەندامەی پەکەکە لە پێکدادانێکی نوێ خاک ئێراندا دەستبەسەر و زیندانی کرابوو.

کوردپرێس:

بەگوێەری ئەو زانیارییانەی لە پۆلیسی تورکیاوە دەست کەوتوون ئێران کەسێکی بە ناوی "ف.ب" بە نازناوی "ئارکەش"ی ڕادەست هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە کە ئەو ئەندامەی پەکەکە لە پێکدادانێکی نوێ خاک ئێراندا دەستبەسەر و زیندانی کرابوو.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەو زیندانییەی ئەندامی پەکەکە لە بەر مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا لە زیندانەکەی ئێران ئازاد کراوە و پاشان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای جۆلەمێرگ کراوە.

بە گوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەی هابەرتورک ئەو ئەندامەی پەکەکە 11ی ئەیپرێڵی 2020 گوازراوەتەوە شاری وان و پاش تۆمارکرانی دۆسیەکەی یەکەم دادگای بۆ بەڕێوە چووە و دادوەری دۆسیەکە حوکمی زیندانی کردنی بۆ دەرکردووە.

ئارکەش لە لێپێچینەوەکاندا دانی ناوە بە بەشداری کردن لە هێرشی چەکداری بۆ سەر بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی "باش قەڵا" لە ساڵەکانی 2015-2016.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168389

Your Comment

You are replying to: .
captcha