گۆڤاری ئەمریکەن ئیندپێندێنت: ترەمپ هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نیە بۆ کورد

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمریکەن ئیندپێندێنت ئاماژەی بە هاوڕێییی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکانی سووریا کردووە و هۆشداریی ئەوەشی داوە کە ترەمپ هاوپەیمانێکی جێمتمانە نیە بۆ کوردەکان.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئەمریکەن ئیندپێندێنت لە ڕاپۆرتێکدا باسی ڕەفتاری ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەکات و دەڵێت ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا سەلماندوویەتی کە نە بۆ کورد و نە بۆ هاوپەیمانە پێشووەکانیشی جێی متمانە نیە و بایەخ بە هاوپەیمانەکانی خۆی نادات.

گۆڤارەکە ئاماژەی بە لێدوانی ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکا بۆ دژایەتی کردنی ترەمپ لە مەسەلەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا کردووە ئەوەش پێش هێرشەکەی تورکیا لە ئەکتەوبری 2019. گۆڤارەکە ئەو کارەی ئەمریکا بە خەیانەت دژی کورد وەسف دەکات.

گۆڤاری ئەمریکەن ئیندپێندێنت یەک لە گۆڤارە پڕخوێنەرەکانی ئەمریکایە و لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی: هەموو لایێک کارەکەی ترەمپیان شەرمەزار کرد کە پشتی لە کوردەکانی سووریا کرد چ کۆنگرێس و چ وڵاتانی ئەورووپییش تانەیان لەو کارە دا.

ئەو گۆڤارە هۆشداریی ئەوەشی داوە کە ڕەفتاری دەوڵەتی ئەمریکا لە کاتی سەرۆکایەتیی ترەمپدا وای کردووە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و بەتایبەتیش کوردەکان متمانەیان بەو وڵاتە نەمێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168388

Your Comment

You are replying to: .
captcha