ژمارەیێک ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 107 ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا گیریان خواردبوو، بۆ وڵات گەڕێندرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەى میدیای و زانیاریی حکوومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی ھەڕێمی كوردستان، ١٠٧ ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا گیریان خواردبوو، بۆ وڵات گەڕێندرانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە.

باس لەئەوەش کراوە، ئەو ھاوڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان شەوی ڕابردوو گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بەھۆی ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168380

Your Comment

You are replying to: .
captcha