کوردپرێس: ئاژانسى سمارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا بڵاوي كرده‌وه، له باشوورى حه‌له‌ب، دوێنێ ژماره‌يێک بارهه‌ڵگرى توركى بينراوون، كه به‌ربه‌ستى كۆنكرێتيان هێناوه به مه‌به‌ستى درووست كردنى ديوارى جياكه‌ره‌وه‌ى ئه‌منى.
ئاژانسه‌كه نووسيويه‌تى: 360 بارهه‌ڵگرى توركى، كه هه‌ريه‌كه‌يان 3 به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى هه‌ڵگرتبوو، گه‌يشتوونه‌ته ده‌روازه‌ى گوندى كفرلوسين، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه به ياوه‌رى چه‌كدارانى سه‌ر به ده‌سته‌ى ته‌حريرى شام گه‌يشتوونه‌ته گونده‌كه ئاژانسەکە ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سوپاى توركيا رۆژانه 40 بارهه‌ڵگر به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى ده‌گه‌يه‌نێته ناوچه‌كه.
له‌و باره‌يه‌وه، رۆژنامه‌ى تشرينى سووريا بڵاوي كردووه‌ته‌وه، توركيا به نيازه ديوارێكى جياكه‌ره‌وه له ده‌وروبه‌رى پارێزگاى ئيدلب درووست بكات و ئيدلب بخاته سه‌ر ويلايه‌ته‌كانى خۆى و له سووريا دايبڕێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ى توركيا دواى ئه‌وه دێت، سوپاى سووريا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئيدلب بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى، كه ئێستا له ژێر هه‌ژموونى توركيا و ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به توركيادايه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه توركيا رايگه‌ياندبوو، له به‌رنامه‌يدايه ديوارێكى جياكه‌ره‌وه‌ى ئه‌منى به درێژايى 711 كيلۆمه‌تر له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان توركيا و سووريا درووست بكات.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment