بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکى دەستەى جێبەجیاکارى ئەنجومەنى سووریاى دیموکرات، لەبارەى گەیاندنى پێداویستى پزیشکى بە کوردستانی سووریا لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا، دەڵێت:"بەداخەوە ناوچەکانى خۆبەڕیوەبەرێتى بێبەش کراوە لە تەواوى هاوکارى مرۆیى و سەربارى ئەوەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا بوونیان هەیە.
ئەو پێیوایە هاوکاری نەکردنى پێداویستى پزیشکى و مرۆیى بە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بڕیارى سیاسى لەپشتە و بەپێویستى دەزانێت نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوى تەندروستى جیهانى خۆیان بەدووربگرن لە کاریگەرى و بڕیارەکانى حکومەتەکان.
ئیلهام ئەحمەد هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژانە پەیوەندییان لەگەڵ هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى هەیە و بەردەوام داواى پاڵپشتیان لێدەکەین، بەتایبەت ئامێرى پشکنینى حاڵەتەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، چوونکە لە ئەگەرى بڵاوبوونەوەى پەتاکە دەبێتە مەترسیێکى گەورە و کارەساتى لێدەکەوێتەوە.
سەرۆکى دەستەى جێبەجیاکارى ئەنجومەنى سووریاى دیموکرات، روونى دەکاتەوە؛ لەو دۆخە تەندروستیەدا پشتبەستن بە قەدەغەى هاتوچۆ پێویستى بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا و پاراستنى خەڵک لەو پەیتایە، ئەنجامى باشیشى هەبووە، بەڵام وردە وردە لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەى گەرما رێکارەکانى قەدەغەى هاتوچۆ سووکتر دەکرێت تا بەشێوەیێکى پلەبەندى هەڵدەگیرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment