کوردپرێس:
ئەنجومەنى گشتیی پارتی یەکێتیى دیموکراتیک (پەیەدە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتى تورکیا رێگری لەوە دەکات، کە بنەماڵە و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجهلان ئەنجام بدەن و ئەوەش لەم کاتەدا، کە کاتی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنایە دۆخەکەى قورستر کردووە".
باسی لهوهش كردووه "لە ناو پێشهات و مەترسییەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا، دەوڵەتى تورکیا داگیرکەر سیاسەتە فاشیستی و دوژمنکارانەکەی بەرامبەر بە گەلانی هەرێمەکە، بە تایبەتی گەلی کورد هەم لەناوخۆی تورکیا و هەم لە هەموو ناوچەکە درێژە پێدەدات".
پەیەدە دهشڵێت، لە ناوخۆی تورکیا تاوەکو ئێستا دەوڵەتى تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە هەناسە لەبەر زیندانییە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسان دەبڕێت، هەرگیز باسی دۆخی زیندانییەکان ناکات و رێگاش نادات هیچ کەس لە کەسوکاری زیندانییەکان لەگەڵ ئەو زیندانیانەدا قسە بکەن و بەو جۆرەى کە خۆی دەیەوێت پەیوەندی دروست دەکرێت.
ئهوهش هاتووه، "دەوڵەتى تورکیا بەردەوامە لەسەر گۆشەگیرکردنی رێبەر ئۆجالان. هەموو داواکانی بنەماڵە و پارێزەرانى بۆ سەردان و چاوپێکەوتن رەت دەکاتەوە، ئەو کردارە قورس و سەختە لەم دۆخە قورسە و لە کاتی بڵاوبوونەوى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا و هەرێمەکەدا بەڕێوەدەچێت، ئەوە گەلی کورد توڕە دەکات و یاسا و ماف و بەها مرۆییەکانیش پێشێل دەکات".
باس لهوهشكراوه، وەک ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە داوا دەکەین تورکیا کردار و پێشێلکارییەکانى خۆی راوەستێنێت، داواش لە هەموو لایەنە حقوقی، مرۆیی، دیموکراتیک و هێزە لایەنگرەکانى دیموکراسی دەکەین، کە رۆڵی خۆیان پێکبهێنن و گوشار لە دەوڵەتى تورک بکەن، کە ئەو دۆخە قورس و زەحمەتە، کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە بۆ خۆی نەکاتە دەرفەت و ئەمانجە دوژمنایەتییەکانى لەو رێگەیەوە پێکنەهێنێت، ئێمە داواى لابردنی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئۆجالان دەکەین و دەرفەت بە بنەماڵەکەى و پارێزەرانی بدەن، کە چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment