کوردپرێس:
جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "شاندێكی باڵای په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
جوان ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، شاندێكی په‌رله‌مان به‌نوێنه‌رایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، شاندێكی حكومه‌تی عێراق به‌نوێنه‌رایه‌تی سادق عه‌لاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق وتیشی "له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شانده‌كه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، پرسی پێداویستییه‌كانی هه‌رێم و ڕێكاره‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێده‌كرێت"
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment